بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان دروستبووە
- کوردستان
- 6 نیسان

پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دانیشتنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پارێزگاری کەرکووک بەردەوامن و نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان هەیە و ئاراستەکان بەرەو نۆرەن.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە کورد خاوەنی زۆرترین کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، بەڵام عەرەب و تورکمان ڕازی نین پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، بەم هۆیەوەش زیاتر لە سێ مانگە پارێزگار دانەنراوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، دانیشتنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پارێزگاری کەرکووک بەردەوامن و نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنە براوەکاندا هەیە.
زانیاریی زیاتر: ڕەنگە دانیشتنی لایەنە براوەکانی کەرکووک لەگەڵ سوودانی تاوەکو گەڕانەوەی لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ واشنتن ڕابگیرێت. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وا دەڵێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سازشنەکردنی لایەنەکان بۆ یەکتر هۆکاری ئەوەیە بەو ئاراستەیە بچن کە دەبێت پارێزگاری کەرکووک بە نۆرە بێت لەنێوان لایەنە براوەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو کۆبونەوەی لەگەڵ هێزە براوەکانی کەرکووک کردووە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت