ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ھەڵبژاردنەوە
- کوردستان
- 7 نیسان

کۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ یونامی
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یونامی ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپات دەکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 07-04-2024 د. هێمن هەورامانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئامینا زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەعفەر ئیمینکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندی یونامی کۆبوونەوە.
بابەتی ستراتیژی: شاندی یونامی جەختیان لە گرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی جێمتمانەی هەمووان و بەشداری هەمووان کردەوە و ڕایانگەیاند: بە پەرۆشن بۆ ئاگاداربوون لە وردەکاریی ڕا و سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شاندی پارتی بۆیان روونکردنەوە کە یۆنامی شایەتی ئەوەیە دوو ساڵ بوو پارتی داوای هەڵبژاردنی دەکرد و پابەند بوو بە ئەنجامدانی و چوار جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسوومی دەرکرد و هەندێ لایەنی دیکە چۆن ڕێگر بوون و چۆن نەیاندەهێشت دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی ڕەشنووسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بێت و چۆن هەر لە سەرەتاوە دژی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوون.
زانیاریی زیاتر: بۆمان ڕوونکردنەوە کە ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بەمەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە و دەبێت یونامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکیەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەکە و دوور بێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دزینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران بەرنامەڕێژییان بۆ کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
کرێکارێک بەتاوانی خواردنی فەلافل دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ جێگرەوەی نەوتی ئێران پەنا دەباتە بەر جەزائیر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی حکومەتی حەماس لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
16 ئازار
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لیژنەی فەتوای سلێمانی: لەبری زێڕ بە خورما و خواردن هاوسەرگیری بکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک هێرش دەکاتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی کەرکووک و بە چەقۆ پۆلیسێک دەکوژێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە و پەیەدە لە بنکەیەکی ئەمریکییەکان لە کۆبوونەوەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای هەموو دهۆک دەبێتە 24 کاتژمێری