
ترەمپ لە کاتی وتاردان لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی ویسکانسن. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێشنیازێک بۆ چارەسەری جەنگی ئۆكراینا دەكات و دەڵێت، دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە كۆنترۆڵی جەنگەکە بكات.
وێنە گەورەكە: چەند جارێکە دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی کۆتایهێنان بە جەنگەکە دەخاتەڕوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نزیکە و ترەمپ بۆ دژایەتیکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بانگەشەی ئەوە دەکات کۆنترۆڵکردنی جەنگەکە لای ئەو ئاسانە و دەتوانێت ڕووسیا و ئۆکراینا قایل بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە نهێنی بە کەسانی نزیکی خۆی ڕاگەیاندووە بە فشار خستنەسەر کیێڤ بۆ دەستبەردابوون لە بەشێك لە خاكەكەی دەتوانێت وابکات جەنگەکە کۆتایی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پێشنیازەکەی ترەمپ، ئۆکراینا نیمچە دوورگەی کریمیا و ناوچەی سنووری دۆنباس دەداتە دەست ڕووسیا. پێشتر ترەمپ گوتبووی، دەتوانێت بە یەک ڕۆژ کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر ڤۆلۆدمیر زیلێنسكی، سەرۆکی ئۆکراینا، گوتبووی، قبوڵی ناكات یەک مەتر لە خاكی وڵاتەكەی لە ژێر دەستی پوتین بمێنێتەوە، دەبێت بە تەواوەتی ئازادبێت و هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمـیەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات