
سوپای ئیسرائیل- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفەح، بۆ ئەو مەبەستە نیوملیۆن خێمەی ئامادەکردووە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچەکە دەمێننەوە و مەترسیان لەسەرە.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل سوورە لەسەر هێرشکردنە سەر ناوچەی ڕەفەح، کە ملیۆنێک و 400 هەزار ئاوارەی غەززەی لێیە، هیچ وڵاتێکیش ئامادەنییە ئەو هاووڵاتییانە لەخۆبگرێت، بۆیە لەناوخۆی غەززەدا ئیسرائیل کەمپێکیان بۆ دروستدەکات لەژێر کۆنترۆڵی سوپادا و ئێستاش سەرقاڵی ئامادەکردنی نیوملیۆن خێمەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ هێرشی سەر رەفەح بەردەوامن، بەزووترین کات ئۆپەراسیۆنەکە دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێگری لە قوربانییەکان بکەین داوا لە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکەین بۆ ئەوەی نەبنە سووتوی جەنگ دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە چەکدارانی حەماس و بەرەو ئەو شوێنانە بڕۆن کە سوپا داوایان لێدەکات.
باگگراوند: لە ڕۆژی حەوتـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا، زیاتر لە هەزار و چوارسەد ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە دهستبهسهر کران، دواتر ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کەرتی غەززە و تا ئێستاش زیاتر لە 33 هەزار کەس کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە