
ناوچەیەکی وێرانبووی غەززە. وێنە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
بەھۆی ھێرشەکانی چەند کاتژمێری ڕابردووی ئیسرائیلەوە، 122 کەسی دیکە لە غەززە گیانیان لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 33 ھەزار و 482 کەس.
بۆچی گرنگە: بەشێک لە کوژراوان سێ کوڕ و ژمارەیەک نەوەی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی قاھیرە، ئیسرائیل ڕازی بووە بە گەڕانەوەی ئاوارە فەڵەستینییەکان بۆ باکووری غەززە کە ئێستا بەھۆی بۆردوومانەکانەوە وێران بووە.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل ڕازی بووە بە گەڕانەوەی 150 ھەزار ئاوارە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە باکووری غەززە بەبێ ھیچ پشکنینێکی ئەمنی، لە بەرامبەریشدا دەبێت حەماس لیستی ناوی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی (نەخۆش و پەککەوتە و ژنن) ئاشکرا بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ئێران 50 کەس بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی دەبن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد