
جیهان چاوەڕێی وەڵامی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیلە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرچەندە هێشتا لەنێو کابینەی جەنگیی ئیسرائیل بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەبارەی وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەدراوە، بەڵام پێشوەختە چەند شوێنێک وەک ئامانجی ئیسرائیل لەنێو خاکی ئێران باس دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ئێران بە نزیكەی 300درۆن و مووشەكی بالیستی هێرشێكی بەرفراوان و چاوەڕوانكراوی لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە كردە سەر ئیسرائیل، پێشوەختیش ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی لە هێرشەکە ئاگادارکردووەتەوە، "وەك مافی بەرگریی ڕەوا".
چی ڕووی دا: هیچکام لەو ژمارە زۆرەی درۆن و مووشەکی ئێران نەیانتوانی ئامانج لە خاکی ئیسرائیل بپێکن، چونکە ئەمریكا و هاوپەیمانەکانی ئەوپەڕی سیستەمی بەرگریی خۆیان بەكارهێنا و لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕۆكەیان بە ئاسمانەوە بوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەك و درۆنەكان، پلانەكە وابوو؛ نابێت یەك مووشەك و درۆن بچێتە ناو خاكی ئیسرائیلەوە.
چاوەڕوانییەکان: وا چاوەڕوان دەکرا ئیسرائیل بەزوویی وەڵامی تووندی ئێران بداتەوە، بەڵام تەلەفۆنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەموو شتێكی ڕاگرت.
ئامانجەکانی ئیسرائیل: ئیسرائیل نیازی وایە، ئەگەر وەڵامی هەبێت "کەمەرشکێن" بێت و قووڵایی خاکی ئێران ببڕێت و چاوی لەسەر ئەم شوێنانەیە بیانکاتە ئامانج.
یەكەم: بنكە ئەتۆمییەكان، وەك بنكەی فۆدوو لە ئەراك، بنكەی نەتەنز لە ئەسفەهان و پارچین و فۆردوو لە تاران و بنكەی مەریوان لە ئەسفەهان.
دووەم: لێدان لە چەند بنكەیەكی سوپای پاسداران لە تاران، ئەسفەهان، تەورێز، شیراز و كرماشان.
سێیەم: بنکەکانی دروستكردنی درۆن لە كەرەج و ئەسفەهان.
چوارەم: لێدان لە چەند سەكۆیەكی مووشەكی لە تەورێز، ورمێ ،كرماشان و ئەسفەهان.
پێنجەم: لێدان لە چەند سەكۆیەكی درۆنی لە كرماشان و خوڕەم ئاباد و چەند ناوچەیەكی دیكە.
شەشەم: لێدان لە فڕۆكەخانە سەربازییەکانی وەك هەمەدان، ئەسفەهان و تەورێز.
حەوتەم: كوشتنی چەندین فەرماندەی سەربازی لە ناوخۆی ئێران.
هەشتەم: كوشتنی گەورە بەرپرسانی ئێران لە عێراق، سووریا و لوبنان.
پوختە: جیهان لە دڵەڕاوکێدایە و چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلن، ئێران بەڵێنی داوە وەڵامی وەڵامەكانی ئیسرائیلیش بداتەوە. ئەوروپا و ئەمریكاش ئامادەنین هیچ بەشدارییەك بكەن لە هێرشكردنە سەر ئێران، بەڵام پشتی بەرنادەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
122 ساڵ بەسەر لە دایکبوونی بارزانیی نەمر تێدەپەڕێت