هێرشەکەی ئێران گەورەترین ئاستەنگی بۆ گەشتە ئاسمانییەکان دروست کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-15

سیستمی بەرگریی ئیسرائیل لە کاتی بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
هێرشەکەی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستەنگی بۆ گەشتە ئاسمانییەکان دروستکردووە، گرووپەکانی چاودێری ئاسمان ئاماژە بەوە دەدەن لە دوای هێرشەکانی 11 سێپتەمبەری 2001 ئەوە یەکەمجارە گەشتی ئاسمانی لە جیهاندا بەمشێوەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگی و کێشە ببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 12 کۆمپانیای فڕۆکەوانی وڵاتان بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە یان ئاراستەکەیان گۆڕاوە، وەکو کۆمپانیاکانی کانتاس، لۆفتهانزا، یونایتد ئێیرلانز، ئیراندیا.
لێدوانی فەرمی: مارک زەی، دامەزرێنەری ئۆ بی ئێس گرووپ کە چاودێری گەشتی ئاسمانی و فڕۆکەخانەکان دەکەن دەڵێت: لە 2001 تاوەکو ئیستا ڕووبەڕووی ئاستەنگی وا نەبووینەتەوە، ئاسمانی وڵاتان بەمشێوەیە خێرایە دانەخراوە، ئەوەش پشێوی دروستکرد، ڕەنگە ئەو پشێویە تاوەکو چەند ڕۆژێکی دیکەش بەردەوام بێت.
گۆشەیەکی دیکە: ئاسمانی ئێران لەلایەن ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانەوە بەکاردێت گەشتی نێوان وڵاتانی ئاسیاو ئەورووپا ڕێکدەخەن، ئەگەر ئاسمانی ئێرانیش نەبێت تەنیا دوو جێگرەوەیان لەبەردەمە، ئاسمانی تورکیا، یان میسر و عەرەبستانی سعوودیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژئاوای كوردستان كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە دانیشتووانی سوەیدا دەكات