
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بەهۆی لافاوەوە ژێرئاو کەوتوون - AP
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئیمارات زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی لە مێژوودا بەخۆیەوە بینیوە؛ کە لە 75 ساڵی ڕابردوودا بەمشێوەیە باران لە شار و شارۆچکەکانی ئیمارات نەباریوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەنتەری نیشتمانی کەشناسی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو بڕە بارانبارینەی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا باریوە، ڕووداوێکی مێژووییە بۆ وڵاتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەی "خەتم شکلە" لە عەین تۆمارکراوە، کە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا گەیشتووەتە 254.8 ملیمەتر؛ کە لە ساڵی 1949ـەوە تاوەکو ئەمساڵیش ڕێژەیەکی زۆری باران بەمشێوەیە لە ئیمارات نەباریوە، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایە، کە زەوی ڕووبەڕووی بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: تەنیا لە ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە و لە ماوەی تەنیا 12 کاتژمێردا نزیکەی 100 ملیمەتر باران باریوە، کە ئەم ڕێژەیە نزیکە لەوەی دوبەی لە ساڵێکدا تۆماری دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی سەنتەری نیشتمانی کەشناسی ئیمارات پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بڕێکی زۆرتر باران ببارێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات