
ئاڵای توركیا و عێراق- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئاشكرایكرد، لەمیانی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندەکەی بۆ عێراق " سێ ڕێککەوتننامەی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا" واژۆ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: هەناردەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە.
لێدوانی فەرمیی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی تورکیا بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئەم سەردانە سەردانێکی بازرگانی دەبێت و رێککەوتنی بازرگانی لە بوارەکانی پیشەسازی و زیادکردنی ئاستی هەناردەی عێراق- تورکیا دەکرێت.
بابەتە ستراتیژییەکە: سێ ڕێککەوتننامەکە لەمانە پێکدێن:
-دامەزراندنی لیژنەی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی
-پرۆتۆکۆڵی دامەزراندنی میکانیزمی ڕاوێژکاری و هاوکاری لە بوارەکانی سەلامەتی بەرهەم و بەربەستە تەکنیکییەکانی بەردەم بازرگانی.
- یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەستەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوە و یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق" پلانی بۆ دانراوە.
وێنە گەورەكە: کۆمپانیاکانی تورکیا لە سەرجەم بوارە جیاوازەکان هەناردەیان بۆ عێراق کردووە، توركيا سێیەم وڵات بووە کە لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین هەناردەیان بۆ عێراق کردووە.
ژمارەكان وا دەڵێن: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2022دا 24.2 ملیار دۆلار بووە و ساڵی ڕابردووش 19.9 ملیار دۆلار بووە، هاوردەكردن بۆ عێراق بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 7.2% كەم بووەتەوە و لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە 12.8 ملیار دۆلار.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: تاوەکو ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە دانوستانی ئاشتی ناکەین