
ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی ئەڵمانیا- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا سێ کەس بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی چین و پێدانی زانیاری تەکنەلۆژی بەو وڵاتە دەستگیر دەكات. وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش دەڵێت "هەواڵگریی چین مەترسی دروست كردووە".
چیرۆکی سەرەکی: هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا سێ هاووڵاتی وڵاتەکەیان بە تۆمەتی کاری سیخوڕی و کارکردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی چین و پێدانی زانیاریی تەکنەلۆژی بە حکومەتی پەکین دەستگیر کرد؛ زانیارییە تەکنەلۆژییەکان تایبەت بوونە بە بواری سەربازی.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دەستگیرکردنی ئەو ئەڵمانییانە تەنیا دوای یەک هەفتە لە سەردانی ئۆلاف شۆڵز ـ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ پەکین دێت کە ئامانج لێی دروستکردنی پاڵەپەستۆ بووە لەسەر بەرپرسانی چین تا پشتیوانییەکانیان بۆ ڕووسیا ڕابگرن.
لێدوانی فەرمیی: نانسی فایسەر ـ وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: حکومەت بە وردی چاودێریی ئەو مەترسییانە دەکات کە وەک خۆیان دەڵێن لە لایەن هەواڵگریی چینەوە دروست کراون بە تایبەت لە بواری بازرگانی، پیشەسازی و زانستی.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکان لە کاتی دەستگیرکردنیان، خەریکی گفتوگۆ بوون لەبارەی پڕۆژەیەکی توێژینەوە کە دەتوانرا بۆ فراوانکردنی توانای سەربازی ـ دەریایی چین سوودی لێوەربگیردرێت.
گۆشەیەکی دیکە: هەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا، دوو هاووڵاتی ئەڵمانی بە ڕەگەز ڕووسییان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ مۆسکۆ دەستگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە