
ئاڵای توركیا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دەڵێت "ئەردۆغان خەون بە سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیسلامی و درووستکردنی دەوڵەتی عوسمانییەوە دەبینێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاردانەوە بوون بەرامبەر لێدوانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە گوتبووی "لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بەرەو کۆتایی دەچێت، جگە لەوەش سەرجەم پەیوەندییەکانی دیکەمان پچڕاندوە و دەیپچرێنین".
هۆکارە زانراوەکان: "سەپاندنی سزای ئابووری، پچڕاندنی پەیوەندییەکان و پشتییوانییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ فەلەستین و ناوهێنانی قودس لە دژی ئیسرائیل، هۆکارێکن بۆ گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا".
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تورکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئیسرائیل ئیمپراتۆریەتێکی خاچپەرست نییە و قودسی پایتەختی ئیسرائیل قوستەنتینیە نییە، قودس بۆ هەمیشە وەک پایتەختی جووەکان دەمێنێتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی کاتزی دایەوە و ڕایگەیاند: بەئامانجکردنی سەرۆکەکەمان دۆخی دەروونی حکومەتەکەی ئیسرائیل نیشان دەدات، تورکیا بێدەنگ نابێت لە ستەم و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل تا هەموو حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ دەگەن بە سزای خۆیان.
وێنە گەورەکە: تورکیا دوای سەپاندنی سزای ئابووری، هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە، بەتایبەت دوای حەوتی ئۆکتۆبەر و هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە غەززە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد