
دیمەنێكی كەركووک- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی بەرەی تورکمانی پێی وایە، هەمان سیناریۆی دیالە لە کەرکووک دووبارە دەبێتەوە و لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە پارێزگارێک دیاری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تێپەڕدەبێت کەرکووک تاکە پارێزگایە کە پارێزگاری نوێی دیاری نەکردووە، دوو کۆبوونەوەی لایەنەکان بەسەرپەرشتی سوودانی کراوە و هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"دیارینەکردنی وادەی بەڕێوەچوونی سێیەم کۆبوونەوەی لایەنەکان لەگەڵ سوودانی دوای گەڕانەوەی لە واشنتن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەمان سیناریۆی دیالە لە کەرکووک دووبارە ببێتەوە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "بارودۆخی کەرکووک لەگەڵ دیالە جیاوازە، دۆخی کەرکووک بەمشێوەیە بەردەوام نابێت و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی سێیەم دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 24-04-2024، ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاریدا، موسەنا تەمیمی وەک پارێزگاری دیالە لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە، تا پارێزگاری نوێ دیاری دەکرێت و سوێندی یاسایی دەخوات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراک تا یەكشەممە بەردەست دەبێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت