
ناوچەیەک لە ئێرلەندا کە پەنابەران لەخۆدەگرێت. وێنە: Sky News
ئاڤا نیوز
پەسەندکردنی یاسای ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ ڕواندا، پەنابەرانی ناچار کردووە ڕێی خۆیان بگۆڕن بۆ ئێرلەندا و حکومەتی وڵاتەکەش دەڵێت، یاساکەی بەریتانیا کێشەی بۆ سیاسەتی پەنابەری وڵاتەکەیان دروست کردووە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری دا ناردنی پەنابەرانی بۆ وڵاتی ڕواندا ببێتە یاسایەکی فەرمی لە وڵاتەکە و ڕاستەوخۆش دوای پەسەندکردنی یاساکە، حکومەتی کۆماری ئێرلەندا یاساکەی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناوزەند کرد.
لێدوانە فەرمییەکان: مایکڵ مارتن، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی یاساکە پەنابەران بە شاڵاو لە بەریتانیاوە ڕوویان لە سنووری ئێرلەندا کردووە و کێشەیان بۆ سیاسەتی پەنابەری وڵاتەکە درووست کردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: ڕۆیشتنی پەنابەران بۆ ئێرلەندا دوای پەسەندکردنی یاساکە، دەیسەلمێنێت کە بڕیارێکی سەرکەوتوومان داوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێتی ئەوروپا، هەفتەی ڕابردوو دژی یاساکە وەستایەوە و ڕایگەیاند، یاساکە پشتی بە یاسای پەنابەریی جیهانی نەبەستووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت