سوودانی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان بە بەشداریی پێکهاتەکان دەکاتەوە
- عێراق
- 30 نیسان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کۆدەنگی سیاسی و بەشداریی هەموو پێکهاتەکان دەکاتەوە. گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت " سەرۆکوەزیرانی عێراق تێگەیشتنێکی زۆر جوانی بۆ دۆخەکە هەبووە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەختی لە گرنگی هەڵبژاردن لەژێر ڕۆشنایی کۆدەنگی سیاسی و بەشداریی هەموو پێکهاتەکان لەو پڕۆسەیە کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت:" کاتێک سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشهاتەکانی دۆخەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕوونکردووەتەوە تێگەیشتنێکی زۆر جوانی هەبووە".
زانیاریی زیاتر: بێبەشبوونی پێکهاتەکان کەموکوڕییەکی گەورەیە، دوای ئەو کۆبوونەوانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمسیۆن دانیشتووە و ئەو بابەتانەی باسی کردوون ڕێک ئەو کێشە جەوهەرییانەن کە دەبێت هەنگاو بنرێت بۆ چارەسەرکردنی". دڵشاد شەهاب وای گوت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پارتی و بەشێک لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تێبینییان لەسەری هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە