فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا: پەنابەران ترسیان هەیە بچنە بنکەکانی پۆلیس
- جیهان
- 2024-05-02

ژمارەیەک خۆپێشاندەر دژی ناردنیان بۆ رواندا گردبوونەتەوە
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار ڕۆژە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، بە چڕی دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی ئەو پەنابەرانەی کە بە نایاسایی لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە نێو خاکی بەریتانیا.
وێنە گەورەکە: فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا کەمپەینێکی چڕیان دەستپێکردووە، خۆپێشاندانەکە لەبەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە، نوێنەری زۆربەی ڕێکخراوەکانی مافی پەنابەران و ژمارەیەک پەرلەمانتاریان لەگەڵە و داوای ڕاگرتنی پڕۆژەیاسای زۆرەملێی ڕواندا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرێک لەو پەنابەرانەی مافی پەنابەرێتیان نییە و دەچنە بنکەکانی پۆلیس بۆ واژۆکردن، بەمەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ ڕواندا دەستگیردەکرێن.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە پێنج هەزار و 700 پەنابەر نامەیان بۆ چووە کە لە داهاتوودا ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن، ئەو پەنابەرانەی نامەیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە پێگەیشتووە داوا لە فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا دەکەن ڕێگەچارەیەکیان بۆ دابنێن.
لێدوانی فەرمی: دەشتی جەمال، سەرۆکی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا بە کوردستان حەسەنی پەیامنێری دیبلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: وێڕای ئەوەی لە ساڵی 2022 توانیمان یەکەم کاروانی 76 پەنابەر کە بڕیاربوو بەزۆر بیاننێرنە ڕواندا ڕابگرین.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرەڕای ئەوەی دادگەی باڵای بەریتانیا و دادگەی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا پڕۆژەیاسای رەوانەکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا بە نایاسایی لە قەڵەم داوە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پەسەندی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت