
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لایەنە عێراقییەکان ڕێککەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو لە مانگی شەشی ئەمساڵ بکرێت، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت.
لێدوانی فەرمی: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، بەڵام دیار نییە چ گەرەنتییەکی بەدەستهێناوە". سەرچاوەیەکی کوردی ئەمەی بە ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرکردەکانی 'چوارچێوەی هەماهەنگی' بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستی دەکاتەوە "هەڵوێستی زۆربەی هێزە چالاکەکان لەگەڵ پێویستی بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە هاوپەیمانێکی ستراتیژییە".
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، "هەفتەی داهاتوو بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ وادەیەکی دیکە بۆ ئەوەی حزبەکە بتوانێت بەربژێرەکانی خۆی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات".
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، هەڵبژاردن بۆ نیوەی دووەمی مانگی 10ـی ئەمساڵ دوادەخرێت، هاوکارییە داراییەکانیش بۆ کۆمیسیۆن بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟