وێنەی دارەكان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، چەند کەسێک هەزاران داری تەڕ بە مەبەستی فرۆشتن دەبڕنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا نیوز، لە سنووری گوندەکانی میسکێ ، بانیا میسکێ، بسنیا چەڤریکێ و دێرالۆشێ لە ناحیەی زاویتە، لەلایەن شەش کەسەوە هەزاران داربەڕووی تەڕ بڕاونەتەوە و ویستوویانە بیفرۆشن، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا کراوە، کە بەشێکیان فەرمانبەرانی سنووری ناحیەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانە دوای بڕینەوەی دارەکان، دارەکانیان بردووە بۆ شوێنێکی شاراوە بە مەبەستی وشککردنەوە و ئامادەکردنی بۆ فرۆشتن، بەڵام دوای ئاشکرابوون دەستیبەسەردا گیراوە، سکاڵاش لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پارێزگاری دهۆک لەسەر ئەم ڕووداوە هاتووەتە سەر هێڵ و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە پێکهێنراوە و تا ئێستا لێکۆلینەوە لەگەڵ چوار کەس کراوە.
بۆچی گرنگە: بڕینەوەی دار زیان بە ژینگە دەگەیێنێت و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە ڕێگری لەو دیاردەیە بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات