
ئاڤا دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت رێکدەکەون و تێچووی هەر بەرمیلێک لە بودجەی ئەمساڵ بە 20.6 دۆلار دیاری دەکەن، ئەم نرخەش زۆر نزیکە لەوەی کۆمپانیاکان داوایان دەکرد، بەمەش یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان چارەسەر بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرایکرد، ههولێر و بهغدا بۆ تێچووی بهرههمهێنانی بهرمیلێك نهوت، لهسهر 20.6 دۆلار ڕێككهوتوون لە بودجەی ئەمساڵدا. هاوكات گفتوگۆكانی ههولێر و بهغدا لهبارهی ههناردهكردنهوهی نهوت و چەند بابەت و بڕگەی دیکەی تایبەت بە یاسای نەوت بهردهوامن. هاوکات سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵەکەی بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستکردەوە.
بۆچی گرنگە: لەپاڵ پرسی مووچە و بودجە، دیارترین خاڵی جێناکۆکی گفتوگۆکانی چەند مانگی رابردووی نێوان هەولێر و بەغدا، تێچووی دەرھێنان و گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوو. بەغدا دەیگوت کۆمپانیا بیناییەکان بە 6 دۆلار بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان دەربهێنن، بەڵام هەموو کۆمپانیاکان دەیانگوت 21 دۆلاری تێدەچێت. بەم رێککەوتنە یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان چارەسەر بوو، کە زیاتر لە 10 مانگە وەستاوە و، مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلار زیان بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
باکگراوند: رۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا، بەڵام رۆژی 04-04-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رێککەوتنێک واژۆکرا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا دەستی پێنەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بهپێى شوێنى جوگرافى تێچووى دهرهێنانى یهك بهرمیل له كێڵگهیهك بۆ كێڵگهیهكى دیكه دهگۆڕێت، له ناوچه جیاوازهكانی عێراق تێچووى دهرهێنانى یهك بهرمیل نهوت له 2 بۆ 30 دۆلاره، بهڵام له ههرێمی كوردستان تێچووهكهی نزیكهی 21 دۆلاره.
ئێستا ھەمواری یاسای بودجەی عێراق تەوەری سەرەکیی گفتوگۆكانی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوكات مووچەی فەرمانبەران و پرسی نەوت دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانن. زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە، حكومهتی ههرێمی کوردستان دهیهوێت مووچە لە ھەموو خەرجییەکانی دیکە جیابکرێتەوە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش وەک فەرمانبەرانی عێراق لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت.
گۆشەیەکی دیکە: هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەش مەبدەئییەن رێککەوتوون، بۆ تەواوکردنی کارەکانیش بڕیارە بەمنزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات. دوێنێ شەممە سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاند: "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی بودجە رێككەوتوون، تاوهكو پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی (خەرجی راستەقینە) جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر خەرجی حاكیمە"، ئێستا چاوەڕوانی هەمواری ماددەی 11ی یاسای بودجە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان