دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لەبەر داهاتی ناوخۆ و پرسی بە بانکیکردنی مووچە، تا ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"داهاتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق کراوە و پرسی بەبانکیکردنی فەرمانبەرانیش هۆکارێک بووە بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران، هەموو زانیارییەک پێشکەش دەکەین تا پڕۆسەی بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەزوویی بکرێت، ئێستا بەربەستەکان لەبەردەم ناردنی مووچە لاچوون و چاوەڕێی ناردنی مووچەین لەلایەن بەغداوە.
زانیاریی زیاتر: "بانکی تی بی ئای" هاتووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و ئێستا حەوتەمین بانکە، لەو حەوت بانکە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەرپشکن کامیان هەڵدەبژێرن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، فەرمانبەران چاوەڕێی پێدانی مووچەی مانگی چوارن و تا ئێستا دابەشنەکراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت چاوەڕێی عێراقن، پارە بۆ مووچە بنێرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت