
دوو سەربازی ئیسرائیلی. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی حەماس ڕێککەوتنی ئاگربەستی قبووڵ کرد، بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئەو مەرجانەی حەماس قبووڵی کردووە، هەمان ئەوە مەرجانە نین کە لە دانووستانەکان لەسەری ڕێک کەوتوون.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، ڕاگەیاندنی ڕۆژی دووشەممەی حەماس کە مەرجەکانی ئاگربەستی قبووڵ کردووە، ئەو دۆخە نادڵنیاییەی نیشان داوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی پێ کردووە، کاتێک بەرپرسان ڕایانگەیاندووە حەماس و ئیسرائیل دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن گەیشتوونەتە بنبەست.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کاتێکدا ئیسرائیل و هاوپەیمانەکەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، پێداچوونەوە بەو پێشنیازەدا دەکەن کە حەماس پەسەندی کردووە، بەڵام لێدوانەکانی حەماس و ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، هێشتا لەسەر پرسە سەرەکییەکان ناکۆکن کە پێویستن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.
خاڵە ناکۆکەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس
- ئیسرائیل خوازیاری ئاگربەستی کاتی و بەردەوامبوونە لە شەڕ دژ بە حەماس، حەماسیش ئاگربەستی کاتی و مانەوەی دەوێت.
- ئیسرائیل دەیەوێت ئاسایشی غەززە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، حەماسیش داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات.
- ئیسرائیل داوای ئازادکردنی 33 بارمتەکەی (سێ رۆژ جارێک بارمتەیەک) دەکات، حەماسیش دەیەوێت لە سێیەم ڕۆژی ڕێککەوتنەکەوە هەر هەفتەیەک سێ بارمتە ئازاد بکرێن.
- ئەو خاڵەی ئیسرائیل قبووڵی ناکات: ئیسرائیل بەڵێن بدات، لە شانزەیەم ڕۆژی ئاگربەست گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی شەڕ دەست پێ بکات.
ژمارەکان وادەڵێن:
بەگوێرەی ئامارەکانی ئیسرائیل، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە کاتی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر، نزیکەی هەزار و 200 کەسیان کوشتووە، 253 کەسیشیان دەستبەسەر کردووە.
ئاگربەستەکە "سێ قۆناغ" دەبێت
دووشەممەی ڕابردوو حەماس ڕایگەیاند، بە پێشنیازی ئاگربەست ڕازی بووە کە بە سێ قۆناغ شەڕ ڕادەگیرێت و بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
قۆناغی یەکەم:
- لە 40 ڕۆژدا شەڕ ڕادەگیرێت.
- حەماس 33 بارمتە ئیسرائیلییەکە بە زیندانییە فەلەستینییەکانی ئیسرائیل دەگۆڕێتەوە.
- ئیسرائیل بەشێکی هێزەکانی لە غەززە دەکشێنێتەوە و ڕێگە بە فەلەستینییەکان دەدات لە باشوور بۆ باکووری غەززە بە ئازادی هاتووچۆ بکەن.
قۆناغی دووەم:
- دوای ئاگربەستە 40 ڕۆژییەکە، ماوەکەی بۆ 42 ڕۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە و ڕێککەوتنی گەڕاندنەوەی "ئارامیی بەردەوام" لە غەززە بکرێت.
- کشانەوەی زۆرینەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە.
- حەماس بەرامبەر ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان، ئەندامانی هێزی یەدەگی ئیسرائیل و بەشێک لە سەربازەکانی ئازاد بکات.
قۆناغی سێیەم:
- تەواوکردنی ئاڵوگۆڕی تەرمەکان، ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی غەززە بەپێی پلانێک کە قەتەر، میسر و نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکەن.
- کۆتاییهێنان بە گەمارۆی تەواوەتی کەرتی غەززە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
هەزار و 33 شوێن لە سلێمانی کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی ڕەخنە لە ناوی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب