
پۆلیسی ئەڵمانیا چاودێریی بۆنەیەکی گشتیی دەکات. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
مانگی داهاتوو جامی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ئەوروپا ترسی ئەوەی هەیە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، حەماس و ئیسرائیل پێکدادان ڕووبدات و ئەگەری تەقینەوە و هێرشی چەکداریی هەبێت.
وێنە گەورەكە: ئەوروپا سەرقاڵی دروستكردنی پردێكی بەهێزی ئەمنییە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاندەران و یاریزانان، لە ئەگەری هەبوونی هەر هێرشێكدا سێ پشتێنەی ئەمنی بە دەوری یاریگەكاندا دروست دەكرێن، بازنەی یەكەم ئۆتۆمبێل دەپشكنن، بازگەی دووەم جانتای هاندەران و لە بازنەی سێیەم بلیتی هاندەران دەپشكنرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی نزیکەی 207 ملیۆن هاندەر و 24 کەمپی هەڵبژاردەکانیان لەسەرە کە لە سەرانسەری ئەڵمانیا بڵاوبوونەتەوە، جگە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو دە یاریگەیەی کە لە نێوان 14ـی حوزەیران و 14ـی تەمموزدا میوانداری 51 یاری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: هەمیشە ناوەندە وەرزشییە گەورەكان ئامانجی هێرشی تیرۆرستین بەتایبەتی لەم دۆخەدا كە جەنگی غەززە و ئۆكراینا هەیە و شەپۆلێكی تووندڕەویی ئیسلامی هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات.
ژمارەكان وادەڵێن:
- ئەڵمانیا 300 پسپۆڕی نێودەوڵەتی بانگهێشتكردووە بۆ پاراستنی یاریگەكان.
- هەر یاریەک لە 800 بۆ 1300 پۆلیس لە دەوری یاریگەكە جێگیر دەكرێت.
- پێشبینی دەكرێت 12 ملیۆن كەس ئامادەی یارییەكان بن.
- ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەكان كە ڕووبەرەكەی 500 مەتر چوار گۆشەیە ئامادە كراوە.
- 129 كۆمپیوتەری پێشكەوتوو و شاشەیەكی قەبارە 40 مەتری چوار گۆشە بۆ چاودرێری دانراوە.
- لە بەرزی 70 كیلۆمەترەوە بە فڕۆکە و درۆن چاودێری یاریگەكان دەکرێت.
- بەریتانیا هەزار 600 هاندەری تووندڕەوی لە سەیركردنی یارییەكان دوورخستوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە