
موحسین مەندەلاوی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق چوونە پشوویەکی کاتییەوە و دواتر بڕیار دەدرێت کە گەڕێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت یاخود دانیشتنەکە هەڵبگیرێت.
وێنە گەورەکە: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامی هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکە نوێیەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلا نەکراوەتەوە و پەرلەمانتاران پشوویەک وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "پشوویەک وەردەگرین و دوایی بڕیار دەدەین کە بچینە گەڕێکی نوێی دەنگدانەوە یان دانیشتنەکە هەڵبگرین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆدا سالم عیساوی 158 دەنگ و مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگی بەدەستهێنا، بەربژێری دەرچوو دەبوایە دەنگی %50+1 ـی واتا 166 ئەندام بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەو ڕێژەیان بەدەست نەهێنا، بۆیە گەڕی دووەم دووبارە دەکرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ سەرۆک پووتین هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ جیهان ڕادەگەیەنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پەرلەمانی عێراق پرسی هەڵەبجە بچووک دەکەنەوە