لێدوانی خامنەیی لەبارەی ونبوونی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 ئایار

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "هیوادارم سەرۆککۆمار بە سەلامەتی بگەڕێتەوە و گەلی ئێران دڵنیا دەکەمەوە، هیچ کەموکوڕییەک لە کاروباری وڵات نایێتە پێشەوە".
بۆچی گرنگە؟ چاودێرانی سیاسی ئەم قسانەی ئایەتوڵا خامنەیی کە ئەمشەو لە نێو دیداری بەشێک لە بنەماڵەی سووپای پاسداران و بە بۆنەی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا کردنی، بە گووماناوی لەقەڵەم دەدەن و بە "جۆرێک بێمنەتیی خامنەیی بەرامبەر بە ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات" هەژمار دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە پارێزگای تەورێز، سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی بەنداوێکیان کردەوە. دوای گەڕانەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە سنوورەوە بۆ تەورێز و "لەبەر خراپیی کەشوهەوا"، هێلیکۆپتەرەکە ون بووە و ئێستا زیاتر لە 40 تیمی فریاگوزاری بە دوای سەرۆککۆمار و هاوەڵانی دەگەڕێن کە بریتین لە وەزیری دەرەوەی ئێران و پارێزگاری تەورێز و پێشنوێژی تەورێز.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی بەهادۆری، گوتەبێژی ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند: "لە دۆخێکی ئاڵۆز و قورسداین، مافی خەڵکی ئێران و ڕاگەیاندنەکانە هەموو شتێک لەبارەی هێلیکۆپتەرەکەی خامنەییەوە بزانن". گوتیشی: لەبارەی شوێنی ڕووداوەکە و دۆخی سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی نوێمان دەست نەکەوتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: هێرشەکانمان بۆ سەر حووسییەکان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت