
ئاڤا نیوز
دەستووری ئێران ڕێکارەکانی جێگرتنەوەی سەرۆککۆماری لە کاتی مردنی دەستنیشان کردووە، بەپێی دەستوور محەممەد موخبەر، یەکەم جێگری سەرۆککۆماری ئێران وەک جێنشینی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 ئیبراهیم ڕەئیسی لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ون بوو و دوای 18 کاتژمێر لە گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێكشکاوی دۆزرایەوە و سەرۆککۆمار و یاوەرەکانیشی گیانیان لەدەست دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ماددەی 131ـی دەستوور، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، دەبێتە سەرۆککۆماریی کاتیی ئێران و هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە ڕێبەری باڵا پەسەندی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دواتر پێویستە ئەنجوومەنێک لە سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار دروست بکرێت تاوەکو ئامادەکاریی بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سەرۆکی ئێران بەڕێوە بچێت و سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرێت.
شوێنگرەوەکەی ڕەئیسی کێیە؟
- محەمەد موخبەر تەمەنی 68 ساڵە
- خاوەنی دوو بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای نێودەوڵەتی و بەڕێوەبردن.
-لە ساڵی 2010 یەکێتیی ئەورووپا بە هۆی پێوەندی بە بەرنامەی مووشەکی ئێرانەوە ناوی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
- لە مانگی یەکی ساڵی 2021 لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە خرایە لیستی سزاکانەوە.
- لە مانگی ئابی 2021، ئیبراهیم ڕەئیسی، محەممەد موخبەر وەک جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری هەڵبژارد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: پووتین بەشداری لە دانوستانەکەی ئیستەنبووڵ ناکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان دۆنم گەنمی هاووڵاتییان لە پارێزگای سەڵاحەدین سووتان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف کارەساتێکی ژینگەیی بەڕێوەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازانی کوردستان دوو هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
12 ئایار
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
11 ئایار
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان دەیانەوێت بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: ترەمپ بڕیارێکی بوێرانەی بۆ لابردنی گەمارۆی ئابووری سەر سووریا دەرکرد
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی بۆ ئاڤا: پێویستە تورکیا گۆڕانکاری لە دەستوور بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ترەمپ سیاسەتی فریودان و چەواشەکاری پەیڕەو دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بە بەهای 200 ملیار دۆلار فڕۆکە لە ئەمریکا دەکڕێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەبێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا: دیداری شەرع و ترەمپ مێژوویی بوو