کاردانەوەی وڵاتانی جیهان لەبارەی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-20

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران- وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
ڕووداوی گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، جگە لە پرسە و سەرەخۆشی بەشێک لە وڵاتان ماتەمینیشیان ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، لە خاڵێکی سنووریی تەورێز بەهۆی "خراپیی کەشوهەوا" ونبوو و دوای 18 کاتژمێر لە گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێكشکاوی دۆزرایەوە و سەرۆککۆمار و یاوەرەکانیشی گیانیان لەدەست دا.
هاوخەمییەکان بۆ ئێران:
سەرۆک بارزانی: بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لەم کاتە سهخت و دژوارهدا له دڵهوه هاوخهمى و هاوسۆزيى قووڵمان لهگهڵ ڕابهرى كۆمارى ئيسلامى عهلى خامنهيى و سهركردايهتى و حكومهت و گهلى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانهوادهکانیان دهردهبڕین.
سەرۆکوەزیران بارزانی: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و حکومەت و گەلی ئێران دەکەین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا: لەم کاتە سەخت و خەمناکەدا لە تەنیشت ئێران دەوەستین.
محەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات: جەخت لە هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ ئێران دەکەینەوە لەم دۆخە سەختەدا.
تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر: لە دڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین.
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر: لەم کارەساتە گەورەیەدا هاوسۆزی وڵاتەکەمان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئێران دەردەبڕین.
بەشار ئەسەد، سەرۆک سووریا: سەرەخۆشی لە ڕێبەری ئێران و گەلەکەی دەکەین.
شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن: سەرەخۆشی قووڵ ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێبەرایەتی و حکومەت و گەلەکەی دەکەین.
مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین: پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی ئێران دەکەین.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا: هاوخەمیی خۆم بۆ کۆچی دوایی سەرۆککۆماری ئێران دەردەبڕم.
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان: ئێمە سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ ئێران دەردەبڕین.
یەكێتیی ئەوروپا: سەرەخۆشی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆككۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوڕێكانی.
شی جی پینگ، سەرۆکی چین: سەرەخۆشی ئاراستەی ئێران دەکات.
ماتەمینییەکان
ئێران: پێنج ڕۆژ ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیاند
عێراق: ڕۆژێک ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیاند
سووریا: سێ ڕۆژ ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیاند
لوبنان: سێ ڕۆژ ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیاند
پاکستان: ڕۆژێک ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیاند

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە