
هۆگر چەتۆ- وێنە:سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، دەڵێت "دەکرێت سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردن بکرێت، چونکە سەرلەنوێ پرۆسەی ئامادەکارییەکان دەستپێ ناکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکات، بەمەش پێنج کورسی پێکهاتەکان دەگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هۆگر چەتۆ، بەرپرسی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆمیسیۆن ئێستا تۆمارکردنی بایۆمەتری کردووەتەوە چونکە تەمەنی نوێ دەگرێتەوە و کاتێکی دیکە دەستنیشان دەکات بۆ تۆمارکردنی لیست و ناوی نوێ و دەستکاریکردن، نزیکەی 50 ڕۆژی پێویستە بۆ چاپکردنی کارتی دەنگدان.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای بڕیارەکەی کۆمسیۆن و دادگەی فیدراڵی، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کاتێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڕیارە سبەی چوارشەممە 22-05-2024، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە چاوەڕوان دەکرێت دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆن بدات بۆ ماوەی شەش مانگ کە تەمەنەکەی تا 7-1-2025 درێژ دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت