کۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان: پێویستە دەستبەجێ شاكار ستار ئازاد بكرێت
- کوردستان
- 22 ئایار

ڕۆژنامەنووس شاکار ستار. وێنە: كۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان
ئاڤا نیوز
چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس شاکار ستار، لە سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە و كۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسانیش داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شاکار ستار ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری دەزگایەکی میدیاییە بەناوی "تیوار"، شەوی 18-05-2024 لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانی بۆ هەولێر لە بازگەی ئاشتی کۆیە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
ڕاپۆرتی فەرمی: كۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان (CPJ) لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: هێزە ئەمنییەكان شاكار ستاریان دەستگیركردووە لەكاتێكدا لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەكەی لە بازگەیەكی نزیك كۆیە لە سلێمانیەوە بەرەو هەولێر دەڕۆیشتن.
هۆکارە زانراوەکان: ڕێباز عەبدوڵڵا، بەرپرسی تیوار نیوز کە بە CPJـی ڕاگەیاندووە، پێیوایە دەستگیرکردنی شاکار بەهۆی چوار ڕاپۆرتەوە بووە لەژێر ناونیشانی "بەخێربێن بۆ میرنشینی قاچاخچێتی [سلێمانی]" کە زانیاریی و بەڵگەیان لەسەر قاچاخچێتیی زێڕ، دۆلار، چەک، مادە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بڵاوکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کۆمیتەیە داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەكات، دەستبەجێ و بەبێ مەرج، ڕۆژنامەنووس شاكار ستار ئازاد بكەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لە دژی خۆپیشاندەران جوولە بە هێزەکان دەکات
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی زیاتر لە هەزار سەربازی ئۆکراینی ڕادەست دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەدان هەزار پەنابەری سووریا دەگەڕێنرێنەوە وڵاتەکەیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون