
وێنەی کۆبوونەوەیەکی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
ئاڤا نیوز
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی هەردوو جێگرەکەی، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردن و دوایین بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە کۆبوونەوەدایە.
بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت و بەشێک لە داواکارییەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردن لەبەرچاو گیراون، پارتیش ئامادەکاری دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیار و بەرنامەی پارتی دەبێت بۆ هەڵبژاردن، جگە لە بابەتی هەڵبژاردن پرسی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بابەتی گێڕانەوەی کورسیی کۆتا و هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی گرفتی پەنجەمۆری دەنگدەرانە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 25-05-2024 مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، پشتیوانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە "ھەڵبژاردنێکی گەلپەسەند دەکەین کە پێویستی بە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە، ئەو یەکڕیزییەی کە پارتیمان زۆرترین نەرمیی لەپێناودا نواند".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت