تریفە عەزیز: پێویستە پێنتاگۆن پلانی پێدانی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات
- کوردستان
- 27 ئایار

تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، سەرەڕای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای پێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە و داوا دەکات پێنتاگۆن جێبەجێی بکات.
وێنە گەورەکە: لە بودجەی بەرگریی ساڵی دارایی 2024، کە بە یاسای دەسەڵاتپێدانی بەرگریی نیشتمانی ناسراوە، داوا کراوە وەزارەتی بەرگری، پلانێک بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان پێشکەش بکات.
پەیامی فەرمی: تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لە گوتارێکدا نووسیویەتی، "ئێستا و دوای نزیکەی شەش مانگ لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە، هیچ پلانێک جێبەجێ نەبووە و گەلی کورد و ستافی ئەمریکا بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان، زۆر گرنگە پێنتاگۆن دەستبەجێ پلانەکە جێبەجێ بکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یاساکە داوا کراوە پلانەکە تاوەکو یەکی شوباتی 2024 پێشکەش بکرێت و تاوەکو یەکی تەممووزیش بە تەواوی جێبەجێ بکرێت کە جێگیرکردنی تەواوەتیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی سووری: لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە دوو هەزار سووری کوژراون
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە ترسی خۆپیشاندان دوو هەزار سەرباز لە لۆس ئانجلس بڵاوە پێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە
- کوردستان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا