دیمەنی کۆبوونەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایش. وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
نوێنەری جەزائیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەشنووسێکی پەیوەست بە پرسی "وەستاندنی کوشتاری ڕەفەح"و "ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە"، پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەمار بن جامع، نوێنەری جەزائیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای کۆبوونەوەی داخراوی ئەنجوومەنی ئاسایش، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ جەزائیر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە ڕەفەح بڵاو دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دەقی داواکاریی ناو ڕەشنووسەکە، پرسی ڕاگرتنی شەڕ بە یەکجاری لە غەززە لەخۆ دەگرێت، بەڵام دیار نییە کە ئەو داوایەی جەزائیر پەسەند دەکرێت یاخود نا.
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی داواکارییەکەی جەزائیر:
فو کۆنگ، نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هیوادارین بە زووترین کات ئەم کارە بکرێت، چونکە ژیانی خەڵک لە مەترسیدایە، هیوادارم هەر لەم هەفتەیەدا دەنگدان ئەنجام بدرێت.
نیکۆلاس دی ڕیڤێر, نوێنەری فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: کاتی ئەوە هاتووە ئەم ئەنجوومەنە هەنگاو بنێت و بڕیارێکی نوێ پەسەند بکات، چونکە ئەمە "مەسەلەی ژیان و مردنە".
لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: چاودێری دۆخەکە دەکەین و دواتر وەڵاممان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت