پارتە سیاسییەکانی تورکیا لەسەر پرسی "نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ" بۆ ئاڤا نیوز قسە دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-29

هۆڵی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
پرسی نووسینەوەی دەستووری نوێ، ڕۆژەڤی گەرمی هەواڵەکانی تورکیایە. پارتە سیاسی و کاریگەرەکانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەو پرسە بۆ ئاڤا قسە دەکەن.
بۆچی گرنگە: نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ، کاریگەریی گەورە لەسەر سیستەمی دەسەڵاتداری تورکیا و مافی کوردانی باکوری کوردستان دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی دەستووری نوێ پەسەند بکرێت، پێویستە سێ بەشی پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر بدەن، واتە نزیکەی 400 ئەندام پەرلەمان، دوای ئەوە ڕیفراندۆمی بۆ دەکرێت و خەڵك دەنگی لەسەر دەدات.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
دەم پارتی: دەستووری نوێ لە بەرژەوەندی کورد نییە!
عومەر فاروق، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێموانییە بەم دەستوورە هیچ هەنگاوێک بەرەو ئازادی و مافی کورد بنرێت، بۆیە “هەموو قسەکان لەسەر ئەم پرسە بەتاڵن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکارییەکانی دەم پارتی بۆ پرسی کورد، ناوبراو گوتی: داوا دەکەین زمانی کوردی لە یاسای زمانی دایک زیاد بکرێت و لە سیستەمی خوێندن دابنرێت.
گوتیشی: ماددەی 66 کە باس لە هاووڵاتیبوون دەکات تەواو لە بەرژەوەندی نەتەوەی تورکدایە، داوا دەکەین ئەو یاسایە بگۆڕێت و بەجۆرێک دابڕێژرێتەوە هەموو نەتەوە جیاوازەکان لەژێر چەتری مافی مرۆڤ کۆ بکاتەوە.
جەختی کردەوە کە “ئەگەر داواکارییەکانی ئێمە لە دەستوورەکەدا هەبوو دەنگی لەسەر دەدەین، بەڵام هیچ هیوایەک بۆ ئەمە نییە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: فاروق کڵچ، ئەندامی پەرلەمانی ئاک پارتی لە ڕێگەی ئاڤا نیوزەوە وەڵامی دەم پارتی دایەوە و گوتی: ئەمە بۆچوونی خۆیانە، هیچ شتێک بەتەواوی بە دڵی هەموو لایەک نابێت.
دەستووری نوێ، “دەبێت مافی هەموو لایەنەکانی تێدا ڕەچاو بکرێت".
فاروق کڵچ، ئەندامی پەرلەمانی ئاک پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئامانج لە دەستووری نوێ بەدیهێنانی دیموکراسیەتە کە لە دەستووری کۆندا نییە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەجددی کار بۆ نووسینەوەی ئەم دەستوورە دەکات.
لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوز، ئایا هەموو پارتەکان بەم داواکارییەی ئاکپارتی ڕازین؟ کڵچ گوتی: پارتە سیاسییەکان بەڕووی خۆمانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لەو داوایە کردووە.
جەهەپە: دەبێت ئاک پارتی دەستوورێکی گونجاو ئامادە بکات.
ئۆزگور کەرەبات، ئەندامپەرلەمانی جەهەپە بە ئاڤا نیوزی گوت: کەی ئاک پارتی ڕەشنووسی دەستوورێکی گونجاوی ئامادە کرد، ئەوکات ئێمە دەچینە سەر مێزی کۆبوونەوە.
بەڕای کەرەبات ئێستا بڕیاردان لەسەر دەستووری نوێ لای ئەو لایەنانە نییە کە هێزی سەربازییان زۆرە، بەڵکو خەڵکی تورکیا بڕیاری لەسەر دەدات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاک پارتی دەستی بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان پارتە سیاسییەکان کردووە، ئامانجیشی ڕازیکردنیانە بە نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیستانی داوا دەکات هیچ لایەنێک وێنەکانی هەڵنەواسێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
16 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان لە ئامادەباشی تەواودان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل کردەی سەربازی لە باشووری سووریا ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: هیچ زانیارییەکم لەبارەی شوێنی یەدەگی یۆرانیۆم نییە