
سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی کۆریای باشوور
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەدا کە سینچۆل لیم، کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا کرا.
بابەتی ستراتیژی: باڵیۆزی کۆماری کۆریا، ستایشی دیدگای سەرۆکی حکومەتی کرد لە کارکردن بە ئاراستەی بەرەوپێشبردن وگەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
لێدوانی فەرمی: باڵیۆزی کۆریای باشوور هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد کە بیست ساڵ لەمەوبەر تیپی سەربازی (زەیتوون)ی کۆریا هاتنە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان هەردوولا دەستی پێکرد و چەندین پڕۆژەی گرنگییان لە کوردستان ئەنجامدا بەتایبەتی لە ڕێگەی ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی کۆریا/کۆیکا.
لە لایەكی دیكەوە: سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و بەشداری کۆریای باشوور لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی هەرێم دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت