
فۆڕم بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئامار و زانیارییە لەسەر تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست، بۆ ئەوەی بەپێی بڕوانامە و پسپۆڕی بکرێنە هەمیشەیی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی گشتی ڕاژەی حکومەتی هەرێمی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو داتای تەواو لەبارەی سەرجەم سەرجەم گرێبەستەکان ئامادە بکات.
زانیاریی زیاتر: ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی لە سێ ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە، بەپێی بڕوانامە و پسپۆڕی دەکرێنە هەمیشەیی، دووبارە شوێنی کارەکانیان دیاری دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست، بۆ ئەوەی دابمەزرێت دەبێت تەنیا ماوەی سێ ساڵ بە گرێبەست بمێنێتەوە و دواتی دەکرێتە فەرمانبەری هەمیشەیی.
چارەسەکارەکان: دوای کۆکردنەوەی داتاکان، کۆنووسێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت، بۆ ئەوەی پەسندی بکات و سەرجەم گرێبەستەکان بکرێنە بە هەمیشەیی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت