
نووری مالیکی و سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، دەبێت "فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور شایستە داراییەکانی خۆیان پێبگات".
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕایگەیاند:"هەمیشە سوورین کە هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت و پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان کۆبوینەوە".
بۆچی گرنگە: "لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی ڕێککەوتین کە چارەسەرێکی درێژخایەن بدۆزینەوە نەک چارەسەرێک کە دووبارە قەیران دروست بێتەوە، دیدگایەک هەیە کە کێشەکان چارەسەر بکەین". نووری مالیکی وای گوت.
بابەتی ستراتیژی: لە کۆبوونەوەکە جەخت لە "گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاستەنگەکان کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئیدارەی دەوڵەت و کارنامەی وەزاری حکومەتی فیدراڵ".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان