
دیمەنی شەقامی ئیسکان لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ کەرنەڤاڵە زەبەلاحەکەی ئاڤا، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەموو ڕێکارە ئەمنییەکان گیراونەتە بەر بۆ پاراستنی کەشی کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا لە ئیسکان.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو ئاڤا میدیا کەرنەڤاڵێکی گەورەی وەرزشی بە بۆنەی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە شەقامی ئیسکانی هەولێر ساز دەکات، گەنجانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم سێ شاشەی زەبەلاح کۆ دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "بەلەبەرچاوگرتنی ئەم ڕووداوە گەورە وەرزشییە، چاوەڕوان دەکرێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق ببێتە گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشی. تەواوی ئامادەکارییە ئەمنییەکان کراون بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان و ئارامی شار هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی شار تاوەکو هەزاران هاونیشتمانی بتوانن لە کەشێکی ئارامدا بەشداری کەرنەڤاڵە گەورەکە بکەن". نەبەز عەبدولحەمید، قایمقایمی قەزای ناوەندی هەولێر، وای بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: ئەمشەو ئیسکان پێشوازی لە هەزاران هاونیشتمانی دەکات، گەنجانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەپاسی تایبەت بەڕێکەوتوون بۆ هەولێری پایتەخت بەمەبەستی سەیریکردنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلینگ. ئاڤا میدیا بەدانانی سێ شاشەی گەورەوە یاریگای دێمبلی دەهێنێتە شەقامی ئیسکان، جگە لەوە لەسەر ستەیج چەندین بڕگەی جیاواو پێشکەش دەکرێت و چەندین خەڵاتی گەورە دانراوە بۆ ئەو کەسانەی پێشبنی بردنەوەی یارییەکەیان کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی میانمار بەرزدەبێتەوە
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
خەزعەلی هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شەڕی ناوچەکە ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوای کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: بژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: شەو و ڕۆژ بازگەکان بۆ گرووپە گەشتیارییەکان کراوە دەبن
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر حکومەتی نوێی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە