مژدەیەک لە سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بۆ وەرزشدۆستانی هەولێر: یاریگای فڕەنسۆ هەریری نۆژەن دەکەینەوە
- کوردستان
- 2 حوزەیران

ئاڤا نیوز
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی یاریگەی فڕەنسۆ هەریریی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و سەرۆکی یانەی هەولێریش بڕیارەکە بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ وەسف دەکات.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو لە کەرنەڤاڵە وەرزشییەکەی ئاڤا و کۆکردنەوەی هەزاران گەنج لە شەقامی ئیسکان، چێنەر عەبدولقادر مژدەیەکی لە زاری سەرۆکوەزیران بارزانییەوە بە وەرزشدۆستانی شاری هەولێر دا و ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری نۆژەن دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، بەگوژمەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار و بەشێوەی نەختێنە و قۆناغ، دەست بە پڕۆژەی گۆڕینی چیمەن و نۆژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی شەهید فەڕەنسۆ هەریری دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: موئەیەد مەغدید، سەرۆکی یانەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران بارزانی هەنگاوێکی زۆر گرنگە و دڵخۆشکەرە بۆ هاندەران و یانەکە، دوای نۆژەنکردنەوە دەچێتە قۆناغی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆتاییهاتنی خولی نایابی عێراقی ئەمساڵ، ڕاستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریگەی فەڕەنسۆ ھەریری یاریگەی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگەی وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت