
دیمەنی پارێزگای دهۆک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانیەوە بەردی بناغەی پارکی ئالۆکا لە دهۆک دادەنرێت کە بە گەورەترینی سەر ئاستی عێراق دادەنرێت و دهۆک لە ڕووی سەوزاییەوە دەباتە قۆناغێکی دیکەوە.
بۆچی گرنگە: ڕێژەی سەوازیی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و کاریگەریی باشی لەسەر کەشوهەوا و ژینگەی شارەکە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە ڕەزامەندی دروستکردنی پارکەکە دراوە بە گوژمەی 126 ملیار و 60 ملیۆن و 645 هەزار دینار دروست دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پارکی ئاڵۆکا وەک قۆناغی یەکەم لەسەر ڕووبەڕی 660 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، کۆی گشتی ڕووبەرەکەی 900 دۆنمە، 80%ـی پێکهاتەکەی سەوزاییە و 365 هەزار داری تێدا دەچێنرێت.
قووڵتر: جگە لەوە شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێل و ڕێگەی پیادە و بینای خزمەتگوزاری وەک چێشتخانە، کافێتریا، کۆشک، شکەوت و شانۆیەکی ڕۆمانی لەخۆ دەگرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت