کاردانەوەکان لەسەر دانانی کەسێکی سەر بە قەیووم لە شوێنی دەم پارتی لە شارەوانیی جولەمێرگ
- کوردستان
- 2024-06-03

هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستبەسەرکردن و لەسەرکارلادانی سەرۆک شارەوانیی جولەمێرگ، دانانی قەیووم لە شوێنەکە کاردانەوەی لایەنەکانی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا، محەممەد ئەکش، سەرۆک شارەوانیی جولەمێرگ بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی تیرۆر" دەستبەسەر کرا و عەلی چێلیکی سەر بە پارتی قەیووم لە شوێنەکەی دانرا.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆک شارەوانیی ئیستەنبووڵ کە سەر بە پارتی جەهەپەیە، بڕیارەکە بە بێهیوابوون لە دیموکراسیی تورکیا ناودەبات.
لێدوانی فەرمی: دەم پارتی ناڕەزایەتییەکی تووندی دەربڕی و دەڵێت: ئەوان ڕێگە نادەن کورد بە ئارامی شارەکانی خۆی بەڕێوە ببات، ئەمە بە تۆڵەی سەرکەوتنەکانی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئادار ناودەبات.
ڕەفای نوێ دەڵێت: ئەم بڕیارە، دیموکراسیی تورکیا دەشێوێنێت.
ئی پارتی ڕایگەیاند: لەکاتێکدا دەم پارتی بە ڕێژەی دەنگی زۆرینە ئەو شارەوانییەی بەدەست هێناوە، ئەم بڕیارە ڕێزنەگرتنە لە دەنگی خەڵك.
ئەحمەد تورکیش ئاماژەی بەوە کردووە: حکومەتێک هەیە خەریکە دەسەڵات لەدەست دەدات، بۆیە پەنا بۆ قەیووم دەبات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
تەڵەبات و کۆمپانیاکانی دیکەی دیلیڤەری لەبەردەم مەترسی داخستندان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
تەڵەبات و کۆمپانیاکانی دیکەی دیلیڤەری لەبەردەم مەترسی داخستندان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت