
کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر عێراق- وێنە: میدیای عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی کاریگەرییەکانی کەشواهەوا، نزیکەی 750 خێزان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ئاوارەی شاری نەجەف بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە نەجەف ڕایگەیاند: 743 خێزان لە پارێزگاکانی دیوانیە و موسەننا و زیقار بەهۆی دیاردەی بە بیابانبوون و گۆڕانی کەشواهەواوە ئاوارەی پارێزگای نەجەف بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (فاو) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردبووە: ملیۆنێک و سەد کەس لە عێراق بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق ئاوارە بوون و کاریگەریی خراپی لەسەر دەرفەتی کار و داهاتی خێزانەکان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: دەستەی کەشوهەوای عێراق بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق پلەی گەرما گەیشتووەتە 46 پلە، دەستەکە پێشبێنی دەکات لە ڕۆژانی داهاتوو پلەی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات