
دروێنەی گەنم، وێنە؛ ڕومێڵ عەلی
ئاڤا نیوز
دوو ساڵ دەبێت سایلۆی ناحیەی ڕۆڤیا تەواو کراوە، بەڵام هەفتەیەک دەبێت ئەو سایلۆیە دەستی بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ئەو ناوچەیە کردووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانێک بوو جووتیارانی قەزای بەردەڕەش و ناحیەی ڕۆڤیا و گوندەکانی دەوروبەری، کێشەی ساغکردنەوەی گەنمی ساڵانەیان هەبوو، بەڵام دروستکردنی ئەو سایلۆیە ئومێدی لای جووتیارانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ساڵی 2022 سایلۆی ڕۆڤیا تەواو بووە، بەڵام لەبەر نەبوونی ستاف و ئامێری پێویست، نەدەتوانرا گەنمی جووتیاران وەربگرێت. لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە ئەو سایلۆیە دەستی بە وەرگرتنی گەنم کردووە".
زانیاریی زیاتر: ئێستا ڕۆژانە سایلۆی ڕۆڤیا 30 لۆری گەنمی جووتیاران وەردەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەکانی ئایندە ئەو ڕێژەیە بگاتە 50 بارهەڵگر لە ڕۆژێکدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت