
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 500 گەنجی هەڵەبجە بە گرێبەست دابمەزرێنێت و مەرجەکانیشی بڵاو کردەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبایەخەوە کاری کردووە بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە، دوایین سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی لە چوارچێوەی ئەو بایەخە دەبینرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لینکی دامەزراندنی کۆمەڵێک پسپۆڕی ڕاگەیاند، هاوکات ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکاریی دامەزراندن بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەى گرێبەست.
زانیاریی زیاتر: هەر کەسێک داوای دامەزراندن بکات، دەبێت ئیمەیلی تایبەتی خۆی هەبێت، دامەزراندنەکە تەنیا بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجەیە و هەر کەسێک دەتوانێت یەک پسپۆڕی بۆ دامەزراندن هەڵبژێرێت، لەگەڵ ئەوەدا پێشکەشکار دەتوانێت تاوەکو سێ وەزارەتی پەیوەندیدار بە پسپۆڕییەکەی هەڵبژێرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 22-2-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بەڵێنیدا 500 گەنجی ئەو ناوچەیە دابمەزرێنێت و بڕیاری چەند پڕۆژەیەکی دیکەی دەرکرد.
لەم لینکە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان دیاری دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوربانی دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی یاری ئاگرینەوە بەشێکی شاخێکی ڕواندز سووتا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم تێدەپەڕێت