
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆڕبەندی ئابووریی ڕووسیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ و 145 وڵاتی جیهان بە هەرێمی کوردستانیشەوە تێدا بەشدار دەبن.
وێنە گەورەکە: ڕووسیا ساڵانە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ئەنجام دەدات و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بانگهێشت دەکرێن.
بۆچی گرنگە: لەم کۆڕبەندە ئابوورییەدا، دەتوانرێ سەرنجی وەبەرهێنەرانی جیهان بۆ وەبەرهێنان ڕابکێشێ و دەرفەتی سەرمایەگوزارییان لە هەرێمی کوردستان بۆ بڕەخسێنرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرێی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: بەفەرمی لەلایەن وڵاتی ڕووسیاوە بانگهێشت کراوین، شاندەکە لە د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت پێکهاتووە، ئامانجمانە ئەو دەرفەتی وەبەرهێنانەی هەمانە وڵاتانی بەشداری پێ بناسێنین و چەند کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ لایەنی حکومی و ژوورە بازرگانییەکانییەکانیان دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕووسیا لە کەرتی نەوت و وزە وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەتوانێت لە بوارەکانی دیکەش سەرمایەگوزاری بکات و ڕۆڵی لە بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازیدا هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سانپترسپۆرگی ڕووسیا کۆڕبەندی ئابووری بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژی 5-6-2024 دەست پێ دەکات، تا ڕۆژی 8-6-2024 بەردەوام دەبێت، تێیدا ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا گوتاری دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت