
دیمەنی باوکێک دوای بوومەلەرزەکە دەستی کچەکەی گرتووە کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک گیر بووە. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی "دەرکردنی دیاربەکر لە لیستی ئەو شارانەی تورکیا کە زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەن"، ئاڤا نیوز بەدواداچوونی بۆ ئەو هەواڵە کرد و ڕاستی هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: دەرکردنی شاری دیاربەکر لەو لیستە، لەکاتێکدایە بەهۆی لادانی سەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ، دۆخی شارەکانی باکووری کوردستان شڵەژاوە و بەمەش ئەوەندەی دیکە، ناڕەزایەتیەکان گەورە دەکات.
لێدوانی تایبەت: سەرهات ئێرەن، ئەو پەرلەمانتارەی لەو بارەیەوە قسەکەی کردووە بۆ ئاڤا ڕوونی کردەوە و گوتی: "مەبەستم ئەوە نەبووە کە دیاربەکر بەتەواوی لە لیستەکە دەرکراوە، ئەو کەسانەی لە دیاربەکر دەژین لە کاتی ڕاکێشانی کرێدی بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان، لێخۆشبوونی ڕێژەی 40%ـی زیادەی سوو نایانگرێتەوە، لەکاتێکدا ئەم لێخۆشبوونە بۆ دانیشتووانی شارەکانی دیکەی لیستی بوومەلەرزە هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: مێهمێت کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر بێ ئاگایی خۆی لە بڕیارەکە ڕاگەیاند و گوتی: پێم وانییە لەم کاتە هەستیاردا، حکومەت بڕیاریکی لەو شێوەیە دەربکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو پەرلەمانتارە ڕاشکاوانە ئەوەی بۆ ئاڤا ڕوون کردەوە، بڕیارەکە وەک "تۆڵەسەندنەوەی دەسەڵاتدارنی تورکیا لە خەڵکی ئەو شارەیە، بەرامبەر دەنگدانیان بە دەم پارتی".
ئەمەش بزانە: بڕیاری لێخۆشبوونەکە تەنیا پێنج پارێزگا دەگرێتەوە لە کۆی ئەو 11 پارێزگایەی بەر بوومەلەرزەکە کەوتوون.
باکگراند: شەشی شوباتی ساڵی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەڵەبات و کۆمپانیاکانی دیکەی دیلیڤەری لەبەردەم مەترسی داخستندان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەڵەبات و کۆمپانیاکانی دیکەی دیلیڤەری لەبەردەم مەترسی داخستندان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت