پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پابەندی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق و ئێرانن
- کوردستان
- 2024-06-05

چەند پێشمەرگەیەکی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
15 مانگ بەسەر یاداشتی لێکتێگەشتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران تێدەپەڕێت و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون.
وێنە گەورەکە: لە یاداشتەکە ڕێكەوتی 19-09-2023 وەک دوایین وادە بۆ داماڵینی چەک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دیاری کرا، دوای ئەوە پڕۆسەی دوورکەوتنەوەی ئەو پارتانە لە سنوورەکان، لە چوارچێوەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا.
لێدوانی فەرمی: ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سنوورەكان كشاونەتەوە، ئەمەش لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو".
زانیاریی زیاتر: بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەكرێن و هیچ چالاکییەکی سەربازییان لەسەر سنوورەکانیش نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت