بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کارەبای دهۆک: کارەبامان لەسەر 63 باخی زاویتە بڕیوە
- کوردستان
- 2024-06-06

ناحیەی زاوێتە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، 63 خاوەن باخ کە بە نایاسایی کارەبایان ڕاکێشاوە سزا دراون، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کارەبای دهۆکیش بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی.
بۆچی گرنگە: لابردنی زیادەڕەوییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا، ڕێگری لە بەفیڕۆچوونی کارەبا دەکات و کاریگەری لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ حەسەن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگای دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کارەبا هەڵمەتێکی بەدواداچوون و لابردنی زیادەڕۆییان لەسەر تۆڕی کارەبا لە باخەکان دەست پێ کردووە.
زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەکە باخی گوندەکانی کورا، ڕەشاورێ، دەرگەلێ، مەمانێ و کەمەکا لە سنووری ناحیەی زاویتە ئەنجام دراوە و 63 خاوەن باخ سزا دران کە سەرپێچییان کردووە و بە نایاسایی کارەبایان ڕاکێشاوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
7 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
25 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت