پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا نیوز: هەوڵ دەدەین پشتیوانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەدەست بهێنن
- کوردستان
- 6 حوزەیران

عومەر فاروق، پەرلەمانتاری دەم پارتی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عومەر فاروق، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایدەگەیێنێت، ناڕەزایەتییەکان لەژێر ئابڵووقەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان لەگەڵ ئێمەن.
وێنە گەورەکە: دوای دانانی قەییووم لە شوێنی سەرۆک شارەوانیی دەم پارتی لە جۆلەمێرگ، دۆخی شارەکانی باکووری کوردستان، تەواو شڵەژاوە و دەم پارتی هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوە لە قەییووم دەکات".
لێدوانی تایبەت: عومەر فاروق، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم بڕیارە سیاسییە و تەواو دژی ئیرادەی خەڵکە، ئەوان ڕێز لە هەڵبژاردەکانی خەڵک ناگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو پەرلەمانتارە لە هەوڵدایە پشتیوانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بەدەست بهێنێت و جەهەپە، پارتی سەعادەت و ئیی پارتی "بریارەکە بە نادادپەروەری ناو دەبەن".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: عومەر فاروق پێیوایە، دوای لێدوانەکەی ئەردۆغان کە گوتی "ئەمە هەنگاوی یەکەمە"، دوای لابردنی سەرۆک شارەوانیی جۆلەمێرگ، نۆرەی شارەوانییەکانی دیکەی باکووری کوردستان دێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی