
ئاڵای هەرێمی کوردستان و ڕووسیان
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای گەڕانەوەی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی سان پترسبۆرگ، ژمارەیەک وەبەرهێنی ڕووسی بێنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەشداری لە کەرتی وەبەرهێنان بکەن.
وێنە گەورەکە: ئامارەکان دەریدەخەن ڕووسیا لە عێراق بە بەهای 19 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی هەیە، هەرێمی کوردستان دەخوازێت، قەبارەی وەبەرهێنانی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە کراون، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی ڕووسیا کۆبوونەوە کراوە، پێمان ڕاگەیاندووە هەمان ئەو یاسا و بڕیارانەی بۆ وەبەرهێنی ناوخۆیی هەن وەبەرهێنەری بیانیش دەیانگرێتەوە و وەک ئاسانکاری تا 10 ساڵ لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ دەکرێت و تاوەکو پێنج ساڵیش هەموو ئەو کەلوپەلانەی بۆ پڕۆژەکە دەیهێنن لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژەی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە دوای کۆڕبەندەکە لە داهاتوویەکی نزیک وەبەرهێنی ڕووسی بێن بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە کەرتی پیشەسازی، گەشتیاری و کشتوکاڵی وەبەرهێنان بکەن.
باکگراوند: ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان بە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان بە سەرمایەی سێ ملیۆن دۆلار بەشداری هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە