
دروێنەکردنی گەنم
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و جووتیاران لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنمەکەیان پارەش وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 06-06-2024 دەرگای 10 سایلۆ و چەند بنکەیەک بۆ وەرگرتنی گەنم لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت، بۆ هەر تۆنێک بڕی 850 هەزار دینار بە جووتیاران دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: نازم محەممەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی پارێزگای دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا سێ ملیار دینار وەک شایستەی جووتیارانی دهۆک، یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی هاتووە، کە کۆی گشتی دەکاتە شەش ملیار دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق کۆمەڵێک مەرجی قورسی داناوە بۆ پەسەندکردنی گەنمی جووتیاران و وەرگرتنیان لە سایلۆکان، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ڕەتکردنەوەی بەشێکی زۆر.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو بڕە گەنمەی دیاری کراوە بۆ وەرگرتن کە 700 هەزار تۆنە، دەبێت حکومەتی عێراق بڕی 595 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە