وەزیری ئاوەدانکردنەوە: سەرجەم پڕۆژەکانی ڕێگەوبان ئەمساڵ دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 10 حوزەیران

چاککردنەوەی ژمارەیەک ڕێگەوبان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی جووتسایسدی ڕێگەی نێوان کەلار ـــ دەربەندیخان تەواو دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار ساڵدا 240 پڕۆژەی ڕێگەوبان بە گوژمەی زیاتر لە 900 ملیار جێبەجێکراون، هەزار و 300 کیلۆمەتر قیڕکراوە جگە لەوەی ڕێگەی 200 گوند جێبەجێ کراوە.
لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بە خەرجکردنی بودجەی وەبەرهێنان هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی سەرجەم پڕۆژەکانی 2024 دەستپێدەکەنەوە و ئەگەر گرفتی دارایی نەیەتە پێش ئەوا پێش کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی ڕێگەی دەربەندیخان ــ کەلار تەواو دەبێت تەواو دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 57 کیلۆمەتر لەکۆی 80 کیلۆمەتر لە جووتسایسدی ڕێگەی نێوان کەلار - دەربەندیخان تەواو بووە، زیاتر لە 35 پردی تێدایە بەشێکی زۆریان لە قۆناغی کۆتایی دان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی عەنکاوە قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بە بازاڕی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە