
دوو گامێش لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق
ئاڤا نیوز
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بە دیاریکراوی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، دووبارە هەڕەشەن لەسەر وشکبوونی زۆنگاوەکان.
وێنە گەورەکە: زۆنگاوەکانی عێراق کە شوێنێکی میراتی جیهانی یونسکۆیە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە.
بۆچی گرنگە: زۆنگاوەکان بە سەرچاوەی سەرەکی ژیان و بەخێوکردنی گامێشەکان دادەنرێن، هاوکات لەوەڕگایەکی گرنگ و سەرچاوەی داهاتە بۆ ئەو خەڵکانەی لێی نیشتەجێن.
هۆکارە زانراوەکان: کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: بەردانەوەی ئاوی فورات بە ئاراستەی زۆنگاوەکان لە 20 ڕۆژی ڕابردوودا کەمبووەتەوە، ئەمە هەواڵێکی دڵتەزێنە و جارێکی دیکە زۆنگاوەکان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاو دەبنەوە. جاسم ئەسەدی، سەرۆکی دامەزراوەی سروشتی عێراق وادەڵێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا کاریگەری لەسەر ژینگە، خاک، ژیان، تەندروستی، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دادەنێت، لە هەمووشی گرنگتر کۆچ کردنی ناچاری دانیشتووانی ئەو ناوچانە.
باكگراوند: ساڵی 2016 زۆنگاوەکانی عێراق لەلایەن یونسکۆوە خرایە لیستی میراتی جیهانییەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمیی ئاو و وشکبوونەوەیان مەترسی ئەوەیان لەسەرە لە لیستەکە لاببرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات